ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: بارسێلۆنا گرێبەستی مارکۆس ئالۆنسۆی نوێکردەوە

یاریگا
مارکۆس ئالۆنسۆ، بەرگریکاری بالی چەپی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لەگەڵ یانەکەی نوێکرایەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەرگریکاری بالی چەپی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی یەک وەرزی دیکە، واتە تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 نوێکرایەوە. سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بەرگریکارەکەیان 50 ملیۆن یۆرۆیە.

ئالۆنسۆ هاوینی رابردوو دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی کۆتایی هات، بێ بەرامبەر پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و گرێبەستەکەشی هاوینی ئەمساڵ کۆتایی دەهات.

بابەتی زیاتر

Back to top button