ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر گرێبەستی دارمیانی درێژکردەوە

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان و ماتیۆ دارمیان رێککەوتوون لەسەر  نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

دارمیان چەند وەرزێکی خراپی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەسەربرد بەڵام بە گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیا و لەگەڵ پارما و دواتر ئینتەر جارێکیتر گەڕایەوە ئاستی راستەقینەی خۆی.

بەگوێرەی جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ناودار، پاش چەند هەفتەیەک لە گفتوگۆ، رێککەوتوون گرێبەستەکە تاوەکو ٢٠٢٤ تازەبکرێتەوە لەگەڵ بژاردەی وەرزێکی زیاتریش بەپێی ئاست و ئەنجام. موچەکەی بۆ ٢.٥ ملیۆن  یۆرۆی ساڵانە بەرزکراوەتەوە.

دارمیان تەمەنی گەیشتووەتە ٣٣ ساڵ بەڵام ئەمە لە یاریکردن بێ بەشی نەکردووە و لە ٢٠ یاری ئەم وەرزەی ئینتەر بەشدار بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button