ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیدز ئامادەنیە پارەیەکی زیاتر بداتە مەککینی

یاریگا-یانەی لیدز یونایتد ئەو بڕە پارەیە زیاتر ناکات کە ئامادەی کردووە بۆ وینستن مەککینی ناوەڕاستکاری یوڤێنتۆس.

یانە ئینگلیزییەکە گرێببەستێکی فەرمی پێشکەشی یۆڤی کردووە، بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە ئەمریکییەکە کە بڕەکەی دەگاتە ٢٨ ملیۆن یۆرۆ. بەڵام بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، لە گەڕمی  دووهەمی گفتوگۆکان دا ، یۆڤی داوای ٣٥ ملیۆنی کردووە و لیدزیش رەتی دەکەنەوە لەو پارەیەی ئامادەیان کردووە زیاتر بدەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، یۆڤی تا کۆتایی بازاڕی گواستنەوە چاوەڕوان دەکەن  و ئەگەر کڕیاری دیکە نەبێت رەنگە بە ئۆفەرەکەی لیدز رازی ببن.

مەککینی لەم وەرزەدا سێ گۆڵ و دوو ئەسیستی هەیە لە ٢١ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button