ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بارسێلۆنا دەستبەرداری رافینها دەبێت

یاریگا
رافینها هێرشبەری بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بەهۆی ئاستە لاوازەکەی لەوانەیە هاوینی داهاتوو بە ناچاری ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا لە ئاستی یاریزانە بەڕازیلیەکەی یانەکەیان رازی نین، هەر ئەمەش وایکردووە ئەوان بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن، بۆ ئەوەی بتوانن هەندێک لە کێشە داراییەکانیشیان چارەسەر بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە چەند یانەیەک هەن لە پرێمەرلیگ ئامادەن رافینها بگوازنەوە، بەڵام بارسێلۆنا بەرامبەر دەستبەرداربوونی، داوای پارەیەکی زۆر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button