ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئانچێلۆتی: تۆپی پێ پێویستی بە یاریزانی هاوشێوەی ڤینیسیۆسە

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا باس لە تواناکانی ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری لاوی بەڕازیلی یانەکەی دەکات.

راهێنەرە ئیتاڵیەکەی شاهانەکان، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید گووتی “ تۆپی پێ پێویستی بە یاریزانی هاوشێوەی ڤینیە، ئەو خاوەنی بەهرە و تاکتیکی باشە و، هیوادارم ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر دەکرێن، نەبێتە هۆی بێزاربوونی “. راهێنەرەکەی مێرنگی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژەی بە یەدەگ بوونی کرووس و مۆدریچ لە یاری رابردوو کرد و گووتیشی “ ئەوان دوو یاریزانی بە ئەزموونن و تێدەگەن بۆچی هەندێجار لەسەر کورسی یەدەگن “.

بڕیارە شەوی داهاتوو هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button