ئیتاڵیا

ئینتەر دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا یاریزانێکی بفرۆشێت بە پاریس

یانەی ئینتەرمیلان بڕیاریداوە  میلان شکرینیاری بەرگریکاری دیاری یانەکەیان بفرۆشن بە پاریس ئەگەر یانە فەڕەنسییەکە بیەوێت.

شکرینیار خۆی یەکلاکردووەتەوە کە دەیەوێت ئینتەر جێبهێڵێت، هەرچەندە یانەکە سەرەتا رێگربوو بەڵام پاش ئاستە خراپەکەی ئەم دواییەی ئەو یاریزانە ئامادەن دەستبەرداری ببن.

ئینتەر لە هاوینی رابردوو داوای ٥٠ ملیۆن یۆرۆی دەکرد بەڵام ئێستا تەنها شەش مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە و بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت ئامادەن تەنها بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن لەپێناو ئەوەی ناچار نەبن بێ بەرامبەر رێگە ی رۆیشتنی بدەن لە هاوین دا.

شکرینیار لە یاری ئەم هەفتەیەدا بە کارتێکی سووری راستەوخۆ کرایە دەرەوە بەرامبەر ئیمپۆلی و بەهۆیەوە یانەکەی ٠-١ تووشی شکست هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button