ئه‌وروپائیسپانیا

ئاسێنسیۆ دەچێتە بارسێلۆنا

یاریگا
خۆرخێ مێندێز، بەرێوەبەری کارەکانی مارکۆ ئاسێنسیۆ، یاریزانی ئیسپانی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنا لە گفتوگۆدایە، بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی شاهانەکان هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا هیچ باسێک نیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بۆیە کارگێری بلاوگرانا ئامادەیە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی لە گفتوگۆدان.

سپۆرت ئاماژەی بەوەش کردووە، مێندێز دەیەوێت ئاسێنسیۆ بێ بەرامبەر بگوازێتەوە بارسێلۆنا، واتە ئەو یاریزانە ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button