ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

زانیاری نوێ و پشتراستکراو لەسەر داهاتووی مێسی

یاریگا
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی باوەڕپێکراوی ئیتاڵیا ئەم بەرەبەیانیە بڵاویکردەوە، دۆخی لیۆ نەگۆڕاوە. بەم زووانە کۆبوونەوەی نوێ لەگەڵ یانەکەی ئەنجام دەدات، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ماوەی گرێبەستە نوێیەکە و دواتر واژۆکردنی.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، مێسی پلانی هەیە لە پاریس بەردەوام بێت، رێکەوتنی زارەکیش لە مانگی کانوونی دووەمدا گفتوگۆی لەسەر کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button