ئه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌را

کۆنتی ریزەکانی تۆتێنهام جێدێڵێت

یاریگا-
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی، بڕیاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی یانەکەی بێنێت.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، راهێنەرەکەی سپێرز لە بارودۆخی یانەکەی رازی نیە، هەروەها پەیوەندیشی لەگەڵ کارگێری یانەکەی باش نیە، ئەمانە وایان کردووە ئەو راهێنەرە بیر لەوە بکاتەوە، کۆتایی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی یانەکەی باکووری لەندەن بێنێت.

کۆنتی تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەی تۆتێنهام هەیە، بە گووتی دی مارزیۆ، یانەکەشی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button