ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆما زانیۆلۆی پێشکەشی پاریس کردووە

یانەی رۆمای ئیتاڵی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کردووە تاوەکو بزانن کە ئایا دەیانەوێت نیکۆڵۆ زانیۆلۆی یاریزانی یانەکەیان بکڕین یاخود نا.

زانیۆلۆ گەیشتۆتە کۆتایی رێگاکە لەگەڵ رۆما و بڕیاری رۆیشتنی داوە، گورگەکانیش دەیانەوێت بەر لە کۆتایی گرێبەستەکەی لە هاوینی ٢٠٢٤دا بیفرۆشن تاوەکو قازانجێکی دارایی لێبکەن.

بەگوێرەی فوت مێرکاتۆ، تا ئێستا یانەکانی وێستهام و تۆتنهام و نۆتینگهام فۆرێست لە پریمەرلیگەوە پەیوەندییان پێوەکردوون بەڵام ئۆفەرەکەی وێستهام راستەوخۆ رەتکراوەتەوە، رۆماش دەیەوێت بە پاریسی بفرۆشێت چونکە پێیان وایە لەگەڵ دۆناروما و ڤێراتی  دەبنە سیانەیەکی ئیتاڵیی بەهێز لەو یانەیەدا. ئەمە جگە لەوەی پابلۆ سەرابیای یاریزانی پاریس ئەو یانەیەی بەرە وۆڵڤەرهامپتن جێهێشت.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، رۆما داوای ٣٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەو یاریزانە و تا ئێستا هیچ یانەیەک نەگەیشتووەتە ئەو بڕە.

بابەتی زیاتر

Back to top button