عێراقکوردستان

یارییەکانی گەڕی سێزدەمی خولی نایابی عێڕاق دواخرا

کەمێک لە مەوبەر لێژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاریدا یارییەکانی گەڕی سێزدەمی خولی نایابی عێڕاق بۆ تۆپی پێ  بۆ ڕۆژی 26ـی ئەم مانگە دوابخرێت.

پێشووتر پەڕەی تایبەتی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڵاویانکردەوە کەوا 24ـی ئەم مانگە وادەی دەسپێکی گەڕی سێزدەمی خولەکە دەبێت، بەڵام بە هۆی ئاهەنگ گێڕانی هەڵبژاردەی عێڕاقەوە بە بۆنەی پاڵەوان بوونیان لە جامی کەنداوی 25ـی بەسڕا و میوانداریکردنیان لە لایەن کەسایەتیەکانەوە یارییەکان دواخرا بۆ ڕۆژی پێنج شەممە کە دەکاتە ـ26ـی ئەم مانگە، خشتەی یارییەکانی یانە کوردیەکانیش دوو ڕۆژ دوا دەکەوێت، یانەی هەولێر ڕۆژی هەینی میوانداری یانەی نەفتی بەسڕا دەکات، یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی لە هەمان ڕۆژدا ڕووبەڕووی یانەی شوڕتە دەبێتەوە، هەر لە ڕۆژی هەینی کە دەکاتە 27/1/2023 یانەی زاخۆ دەبێتە میوانی یانەی دیوانیە، پێنج شەممە 26/1/2023 لە شاری نەجەف یانەی دهۆک بەرامبەر یانەی نەجەف یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button