یاریگا–
دوای ئەوەی دانی ئالڤێس بەرگریکاری بەڕازیلی، بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستگیر کرا، جواناسانزی هاوسەری پەیامێکی وەکو پاڵپشتی بۆ یاریزانەکە بڵاوکردەوە.
بەرگریکارە بەڕازیلیەکە بە تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر ئافرەتێک، لەلایەن پۆلیسی بارسێلۆنا دەستگیر کراوە، دوای دەستگیر کردنیشی، هاوسەرەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و پشتگیری ئەو یاریزانە دەکات، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە پەیامی پاڵپشتیان بۆ ناردووە.
سێ هەفتە لەمەوبەر ئافرەتێک لە بنکەی پۆلیسی شاری بارسێلۆنا، سکاڵایەکی تۆمار کرد و ئەو یاریزانەی بەوە تۆمەتبار کرد کە دەستدرێژی کردووەتە سەر.