ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

رۆژنامەنوسێکی کەتەلۆنی بووە هۆکاری توڕەبوونی ئانچێلۆتی

یاریگا
دوای شکستەکەی ریال مەدرید بەرامبەر بارسێلۆنا لە یاریی کۆتایی سوپەری ئیسپانیا، رۆژنامەنوسێکی کەتەلۆنی بووە هۆی تووڕەبوونی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی شاهانەکان.

دوای یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی داریۆ مۆنتێرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی لە کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی، پرسیاری ئەوەی لە راهێنەرەکەی شاهان کرد، ئایا ئەم دۆڕانە سوکایەتی نەبوو بەرامبەر ئەوان، لە بەرامبەردا راهێنەرە ئیتاڵیەکە بە تووڕەیی وەڵامی دایەوە و گووتی ” نەخێر، شێوازی پرسیارەک بێ رێزی پێوە دیارە، ئێمە یارییەکەمان بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر سێ گۆڵ دۆڕاند، چەند مانگێک لەمەوبەر بە هەمان ئەنجام لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر ئەو یانەیە یارییەکەمان بردەوە، لەم یارییە ئەوان باشتربوون و شایستەی بردنەوە بوون ”.

بارسێلۆنا لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا توانی یارییەکە لە ریال مەدرید بباتەوە و ببێتە پاڵەوان و، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکەش دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بلاوگرانا، یەکەم ناسناوی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button