ئیسپانیا

گاڤی دوای گۆڵەكەی ڕیكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد

یاریگا-

گاڤی، یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕیكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد دوای گۆڵەكەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

شەوی ڕابردوو بارسێلۆنا ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید بوویەوە و توانی یاریەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بباتەوە لە میانەی یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە یاریگای مەلیك فەهد لە وڵاتی سعودیە.

لە خولەكی 33ی گێمی یەكەمدا گاڤی توانی گۆڵی یەكەمی یانەكەی تۆمار بكات و بەوەش بوو بە بچوكترین یاریزان بتوانێت گۆڵ لە یاری كۆتایی سوپەری ئیسپانیا تۆمار بكات بە 18 ساڵ و 163 ڕۆژ.

هەروەها گاڤی بوو بە دووەم یاریزان لە دوای فاتی بە 17 ساڵ و 359 ڕۆژ بتوانێت گۆڵ لە كلاسیكۆ تۆمار بكات.

ناوەڕاستكارە لاوەكەی بلاوگرانا بوو بە بچوكترین یاریزان لە یاریەكی كلاسیكۆدا بتوانێت گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button