ئاسیا

فەرمی: كوەیت میوانداری جامی كەنداوی 26 دەكات

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی كەنداو شوێنی ئەنجامدانی جامی كەنداوی 26 ئاشكرا دەكات.

لە ئێستادا یاریەكانی جامی كەنداوی 25 لە وڵاتی عێراق بەڕێوە دەچێت و وا بڕیارە سبەینێ دووشەممە یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی بەڕێوە بچێت.

لەوقۆناغەشدا هەڵبژاردەی عێراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی قەتەڕ دەبێتەوە و عومانیش ڕووبەڕووی بەحرەین دەبێتەوە.

شێخ حەمەد بن خەلیفە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كەنداو ڕایگەیاند كە وڵاتی كوەیت میوانداری جامی كەنداوی 26 دەكات و یاریەكانیشی لە مانگی كانوونی دووەمی 2024 بەڕێوە دەچێت.

هەروەها سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كەنداو ئاماژەی بەوەشكرد كە جامی كەنداوی 25 لە عێراق سەرجەم ژمارە پێوانەییەكانی شكاند كە پەیوەندیان بە ئامادەبوونی هاندەرانەوە هەبێتو سوپاسی ڕێكخەرانیشی كرد بۆ سەركەوتنی پاڵەوانیەتییەكە.

 

Back to top button