ئه‌وروپائینگلتەرا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاریەكەی نێوان مانچێستەر یۆنایتد و مانچێستەر سیتی

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیریك تین هاگی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی و پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ یاریەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 15:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یۆنایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی بیستەمی خولی ئینگلیزیدا.

یاری چوونی نێوان هەردوو یانە بە شەش گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بەرژەوەندی مانچێستەر سیتی كۆتایی هات،كە هەریەك لە هالاند و فۆدین توانیان هاتریك تۆمار بكەن.

مان یۆنایتد بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە ڕیزبەندی چوارەمی پریمەرلیگ دێن و مان سیتیش بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی دووەم دێن.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یۆنایتد:

گۆڵپارێز: دی خیا

هێڵی بەرگری: وان بیساكا، ڤاران ، مارتینیز ، لوك شۆو

هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، ئیریكسن ، برۆنۆ فێرناندیز

هێڵی هێرشبردن: ئەنتۆنی ، ڕاشفۆرد ، مارسیال

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:

گۆڵپارێز: ئێدەرسۆن

هێڵی بەرگری: والكەر ، ئاكانجی ، لاپۆرت ، ئاكی

هێڵی ناوەند: دی برۆین ، ڕۆدری ، بێرناردۆ

هێڵی هێرشبردن: مەحرەز ، هالاند ، گریلیش

 

بابەتی زیاتر

Back to top button