ئه‌مریکا

جواو میراندا وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ ڕاگەیاند

یاریگا-

جواو میراندا، بەرگریكاری هەڵبژاردەی بەڕازیل بەشێوەیەكی فەرمی بڕیاری وازهێنانی لە یاریكردنی تۆپی پێ ڕاگەیاند.

میراندا لە تەمەنی 38 ساڵیدا بە شێوەیەكی فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند دوای بڵاوكردنەوەی پارچە ڤیدیۆیەك لە هەژمارە تایبەتیەكانی خۆی.

لە پارچە ڤیدیۆكەدا بەرگریكارەكەی پێشووی سامبا درێسی ئەو یانانەی نمایكشكرد كە یاری بۆ كردوون ئەوانیش كۆرتیبا و ساو پاولۆی بەڕازیلی، سۆشۆی فەڕەنسی ، ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ، ئینتەر میلانی ئیتاڵی ، جیانگسۆ سۆنینگی چینی و لەسەری نووسیوە   ” ئێستا كاتی هاتووە ”.

هەروەها نووسیویشیەتی: ئەگەر تۆپی پێ کەسێک بووایە، دوای هەموو ئەو شتانەی کە من تێیدا ژیام، پێم دەووت کە پەیوەندییەکی زۆر سۆزدارییە و بە شتێکدا تێپەڕین کەناتوانرێت ڕوون بکرێتەوە، بەڵام کاتی ئەوە هاتووە من جواو میراندا بم..، وەک هاندەرێکی تۆپی پێ بەردەوام دەبم لە خۆشەویستی بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز وەک هاندەرێک.

میراندا لەگەڵ سامبا توانی چوار نازناو بەدەستبهێنێت جامی كیشوەرەكان 2009 ، كۆبا ئەمریكا 2019 ، جامی سوپەری كلاسیكۆ ی ئەمریكا 2014,2018.

هەروەها لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید توانی نازناوی خولی ئیسپانی ، خولی ئەوروپی ، جامی سوپەری ئەوروپی ، جامی شای ئیسپانیا ، جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button