ئه‌وروپائیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤالینسیا

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤالینسیا لە جامی سوپەری ئیسپانیا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 ڕیاڵ مەدرید و ڤالینسیا لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، لە یاریگای مەلیك فەهد لە سعودیە ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

یاڕیەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی ( ڕیاڵ مەدرید ، بارسێلۆنا ، ڕیاڵ بیتس ، ڤالینسیا ) لە وڵاتی سعودیە بەڕێوە دەچێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، میلیتاو ، ڕۆدیگەر ، ناچۆ

هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، كرۆس ، مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: ڕۆدریگۆ ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button