عێراقکوردستان

یانەی دهۆک چوار گرێبەستی ڕاگەیاند

بە مەبەستی زیاتر بە هێز کردنی تیپی تۆپی پێی یانەکە، یانەی دهۆک چوار گرێبەستی تازەی واژۆ کرد بۆ یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق.

یانەی دهۆک کە لە پلەی دەیەمی خولی نایابی عێڕاق دێت کەمێک لە مەوبەر گرێبەستی چوار یاریزانی عێڕاقی ڕاگەیاند.

(ئەموری عیدان) لە بەرگری چەپ یاری دەکات، پێشووتریش یاری بۆ یانەکانی ( زەوڕا ، کارەبا ، حدود ، کەرخ ، نەفت ، ئەمانەی بەغداد ، سناعات کارەبایی ) کردووە، لە دایک بووی ساڵی 1993یە.

( عیمادعیسا ) لە ساڵی 1999 لە دایک بووە و پێشووتر گۆڵپارێزی ( زێڕەڤانی ، زاخۆ ، قاسم ، هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق ) بووە.

( عەباس ماجد) لە دایک بووی ساڵی 2000 لە باڵی ڕاستی هێرشبەر یاری دەکات، پێشووتر یاری بۆ یانەکانی ( بەحری ، نەفتی میسان ، نەفتی بەسرە ) کردووە.

( حوسێن نەجم عەبد ) لە دایک بووی ساڵی 1999 یە و لە باڵی چەپی هێرشبەر یاری دەکات، پێشووتریش یاری بۆ یانەکانی ( دیوانیە و حدود ) کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button