ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئانچێلۆتی بووە باشترین راهێنەری جیهان

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، وەکو باشترین راهێنەری ساڵی 2022 دیاریکرا.

ماڵپەری نێودەوڵەتی تایبەت بە مێژوو و ئامار، لە بەردەوامی دەست نیشانکردنی باشترینەکانی ساڵی رابردوو، ئەمجارەیان باشترین راهێنەریان دەست نیشانکرد و، راهێنەری ئیتاڵی شاهانەکان بە کۆکردنەوەی 245 خاڵ، وەکو باشترین راهێنەری ساڵی 2022 دەست نیشانکرا.

پلەی دووەم پێپ گواردیۆلا بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ بەدەستی هێنا و پلەی سێیەمیش بووە بەشی وەلید رەکراکی راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی کازابلانکای وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button