ئینگلتەرا

ڕیاز مەحرەز دوای دوو گۆڵەکەی لە چێڵسی سێ ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد

یاریگا-

ڕیاز مەحرەزی جەزائیری و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی سێ ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد دوای تۆماركردنی دوو گۆڵەكەی بەرامبەر چێڵسی.

مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی كرد و یاریەكەشی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە لە میانەی یاریەكانی قۆناغی سێیەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

گۆڵەكانی مانچێستەر سیتی لەلایەن ڕیاز مەحرەز دوو گۆڵ و جولیان ئەلڤارێز گۆڵێك و فیل فۆدین گۆڵێك تۆمار كران.

بەپێی زانیاریەكانی  تۆڕی “ئۆپتا” كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان مەحرەز گەیشتە شەشەم گۆڵ كە بە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆماریكردبێت لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، وەک سێیەم یاریزانی یانە ئینگلیزییەکان کە گۆڵیان بە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆمار كردبێت لە دوای جەیمس وارد براوس ئەستێرەی ساوسهامپتۆن (١٣ گۆڵ) و جەیمس مادیسۆن ئەستێرەی یانەی لیستەر سیتی (7 گۆڵ) لە وەرزی 2019/2020ەوە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشكردووە ئەستێرە جەزائیرییەکە بووە یەکەم یاریزان کە لە سێ یاری جیاوازی یەک وەرزدا گۆڵی بەرامبەر چێڵسی تۆمارکردبێت (پریمەرلیگ  و جامی كاراباو كەپ و جامی یەكێتی ئینگلتەرا ) لە دوای ئەوەی خافێر هێرناندێزی مەکسیکی “چیچاریتۆ” بە درێسی مانچێستەر یۆنایتد لە وەرزی 2012/2013 تۆماریكرد.

هەروەها ڕیاز مەحرەز بەشداری 200 گۆڵی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکان کردووە، دوای ئەوەی لە یانەی لیستەر سیتی و لە یانەی ئێستای مانچێستەر سیتی یاری كردووە، کە لە 179 یاریدا لەگەڵ لیستەر بەشداری كردووە 48 گۆڵی تۆمارکردووە و 36 ئەسیستیشی کردووە، هەروەها 71 گۆڵی تۆمارکردووە و 45 ئەسیستیشی لە 211 یاریدا  لەگەڵ مانچێستەر سیتی ، کۆی بەشداریكردنی لە گۆڵ تۆماركردن بۆ 200 گۆڵ بەرزكردەوە (119 گۆڵ، 81 ئەسیست).

بابەتی زیاتر

Back to top button