ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی سیمیدۆ بۆ مان سیتی، بارسا داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات

یاریگا- یانەی مانچستەر سیتی کۆتا یانەیە هەوڵەکانی بۆ کڕینی نیڵسۆن سیمیدۆی یاریزانی بارسێلۆنا خستبێتە گەڕ، یانە کەتەلۆنییەکەش بە بڕەپارەیەکی خەیاڵیی وەڵامی داوەتەوە.

ڕۆژنامەی Sportی ئیسپانیی کە سەرچاوەی زانیارییەکانی هەواڵەکەن، خواستی ستیزنسی خستۆتە ڕوو، بەڵام بلاوگرانا بە دانانی 100 ملیۆن یۆرۆ وەک نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە، ئەو دڵنیاییەی لای مان ستی دروست کردووە کە بارسا نیازی فرۆشتنیان نییە.

سیمیدۆی پورتوگالی دەنگۆی هەبوو کە بیر لە جێهێشتنی بارسێلۆنا دەکاتەوە بەهۆی پشت پێنەبەستنی وەک یاریزانی سەرەکیی، بەڵام پێ دەچێت وەرزی داهاتوو متمانەی سەرەکییبوون بەدەست بهێنێت، ئەوەش بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە.

Back to top button