عێراقکوردستان

یانەی زاخۆ گرێبەستی سێ یاریزانی پیشەگەر ڕادەگەیەنێت

بە مەبەستی گۆڕانکاری و بەهێزکردنی تیپی تۆپی پێی یانەکەی بەشدار لە خولی نایابی عێڕاق، یانەی زاخۆ گرێبەستی سێ یاریزانی پیشەگەر ڕادەگەیەنێت.

زاخۆ لە دوای ئەنجامدانی 12 گەڕ لە خولی نایابی عێڕاق لە پلەی هەژدەم دێت بە ڕاهێنەرایەتی ( حەیدەرعەبدولئەمیر ) کە دووەم ڕاهێنەرە ئەم ئەرکە وەردەگرێت لەم وەرزەدا، بۆیە کارگێڕی یانەکە لە گواستنەوەی زستانە سێ یاریزانی پیشەگەریان لە سەر داوای ڕاهێنەر گواستەوە ڕیزەکانی یانەکە، پەڕەی تایبەتی یانەی زاخۆ سێ یاریزانی پیشەگەریان ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکیان بۆ کراوە ( عومەر مەنسوڕی ) یاریزانی پیشەگەری مەغریبی کە لەهێلی هێرشبەر یاری دەکات بە فەرمی پشکنینە پزیشکیەکانی تێپەڕاند و لە ماەیەکی نزیک گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێت.

( بوبەکر گوامی ) نێجیری کە لە باڵی هێرشبەر یاری دەکات پشکنینی پزیشکی ئەنجامدا و تێیدا سەرکەوتوو بوو، بۆیە لە کەمترین ماوەدا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ دەکرێت، ( بازی ئەرماد ) یاریزانی کۆتدیڤواری کە لە هێلی ناوەڕاست یاری دەکات پشکنینە پزیشکیەکانی تێپەڕاند و بەمزووانە دەگاتە زاخۆ بەمەبەستی واژۆکردن لە سەر گرێبەستی نێوانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button