ئینگلتەرا

مەحرەز سەرکەوتووترین “یەدەگ”ە لە پریمەرلیگ

یاریگا-

ڕیاز مەحرەزی جەزائیری و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە تۆماركردنی گۆڵی بردنەوە بەرامبەر چێڵسی.

شەوی ڕابردوو چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆزدەیەمی خولی ئینگلیزیدا.

یاریزانە جەزائیریەكە لە خولەكی 60ی یاریەكەدا وەك یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یاریگا و لە خولەكی 63دا تاكە گۆڵی یاریەكەی تۆمار كرد.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان مەحرەز ئەو یاریزانەیە کە زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە كە وەك یاریزانێكی یەدەگ بەشداری كردبێت لە پریمەرلیگ لەو كاتەوەی پەیوەندی بە مان سیتیەوە کردووە.

مەحرەز لە ساڵی 2018 لە لیستەر سیتیەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و لەو كاتەوە كە وەك یاریزانی یەدەگ بەشداریكردبێت نۆ گۆڵی تۆمار كردووە كە ئەوەش زۆرترینە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button