ئه‌وروپائیتاڵیا

لیاو نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ میلان

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا دووپاتیان کردەوە کە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی نزیکە لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەستێرە پورتوگالیەکەی ڕافائیل لیاو بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

گرێبەستەكەی لیاو لەگەڵ میلان لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت و لەم دواییانەدا ناوی بەسترابوویەوە بە یانەی چێڵسی ئینگلیزیەوە.

بەپێی هەواڵێکی سکای سپۆرتی ئیتاڵی، چێڵسی لەم زستانەدا بۆ گواستنەوەی لیاو لە ڕكابەریەكە هاتووەتە دەرەوە، دوای ئەوەی بڕی 127 ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردووە بۆ ئەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی و باشترین یاریزانی لاوی مۆندیالی قەتەڕ بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

لە ڕاپۆرتەكەشدا هاتووە میلان موچەی یاریزانەكە لە 5.5 ملیۆنەوە بۆ 7 ملیۆن بەرزدەكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button