ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئەتلەتیكۆ مەدرید ماك ئەلیستەری دەوێت
یاریگا-
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ئەلێكسیس ماك ئەلیستەری ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بڕایتۆنی ئینگلیزی دەوێت دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە یاریەكانی جامی جیهانیدا پێشكەشی كرد.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی دیگۆ سیمۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی داوای لە ئیدارەی یانەكەیكردووە ئەلێكسیس ماك ئەلیستەری ئەرجەنتینی بگوازنەوە ڕیزەكانیان.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكردووە كە یانەی بڕایتۆنی ئینگلیزی ڕەتی دەكاتەوە لە گواستنەوەكانی زستانەدا دەستبەرداری ناوەڕاستكارەكەی بێت.
هەروەها بێجگە لە ئەتلەتیكۆ مەدرید سێ یانەی خولی ئینگلیزی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانە 24 ساڵانەكە دەدەن ئەوانیش تۆتنهام، ئەرسیناڵ و چێڵسی.
لەم وەرزەدا ماك ئەلیستەر بەشداری لە 20 یاریدا كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ تۆمار بكات.