ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسامۆندیال

“ ئێوە درۆتان لەگەڵ بێنزێما کرد “

یاریگا
کارداناوەکانی دوورخستنەوەی کەریم بێنزێما لە مۆندیالی 2022 بەردەوامن و، ئەمجارەیان بەرێوەبەری کارەکانی پێشووی هێرش دەکاتە سەر تیمی پزیشکی هەڵبژاردەکەی.

کەریم جەزیری، بەرێوەبەری کارەکانی پێشووی هێرشبەرە فەرەنسیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری گۆلی فەرەنسی دەڵێت “ کەریم یەک هەفتە پاش دوورخستنەوە، دەستی بە راهێنانەکانی کرد و، دوای چوار رۆژیش لە یارییەکی دۆستانەی ریال مەدرید 30 خولەک بەبێ کێشە بەشداری کرد، کەچی تیمی پزیشکی هەڵبژاردەکەی گووتیان ئەو ئامادەنیە و ناتوانێت بگەڕێتەوە هەڵبژاردەکەیان “.

جەزیری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە توندی هێرش دەکاتە سەر تیمی پزیشکی هەڵبژاردەی فەرەنسا و بە درۆزن ناویان دەبات.

بابەتی زیاتر

Back to top button