ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بارسێلۆنا دەستبەرداری رافینها دەبێت

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، دەیەوێت هاوینی داهاتوو دەستبەرداری، رافینها هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەی بێت.

لە هەژمارەی فەرمی Relevo بڵاوکراوەتەوە، کارگێری بلاوگرانا لە ئاستی یاریزانی بەڕازیلی یانەکەیان رازی نین، بۆیە بڕیاریانداوە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری بن و، چەند یانەیەکی ئینگلیزیش ئامادەن ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بە مەرجێک یانە کەتەلۆنیەکە داوای پارەیەکی زۆر نەکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، کارگێری یانەی بارسێلۆنا، دەیەوێت رەچاوی یاسای دارایی خاوێن بکات، بۆ ئەوەی بتوانن یاریزانی نوێ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button