ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

ئادریان رابیۆ دەیەوێت ریزەکانی یوڤێنتوس جێبێڵێت

یاریگا
ئادریان رابیۆ، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و، هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی خانمە پیرەکە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و، ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە نوێ بکاتەوە، هەر بەم بەم هۆیەوە دایکی ئەو یاریزانە کە لە هەمان کاتدا بەرێوەبەری کارەکانیەتی، ئەو یاریزانەی پێشکەشی یانەکانی ئارسێنال و تۆتێنهامی ئینگلیزی کردووە، چاوەڕێش دەکرێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە لە پرێمەرلیگ یاری بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کارگێری یانەی تۆتێنهام هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی رابیۆ دەست پێکردووە و، ئەو یاریزانە ئامادەیە بۆ هاوینی داهاتوو ناوەڕاستکارە ئیتاڵیەکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button