ئینگلتەرا

محەمەد سەڵاح ڕیكۆردێكی بەرامبەر گواردیۆلا تۆماركرد

یاریگا-

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ژمارەیەكی پێوانەیی بەرامبەر پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی تۆماركرد.

لە قۆناغی شانزەی جامی كاراباو كەپ هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپول ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە بردنەوەی كوڕانی گواردیۆلا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتایی هات.

محەمەد سەڵاح توانی گۆڵی دووەمی ڕێدز لە خولەكی 48ی یاریەكەدا تۆمار بكات.

بە تۆمار كردنی ئەو گۆڵە سەڵاح كۆی گۆڵەكانی بەرامبەر گواردیۆلا بۆ 10 گۆڵ بەرزكردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button