ئیسپانیامۆندیال

ڕیاڵ مەدرید پیرۆزبایی لە ئەرجەنتین دەكات بە بۆنەی بردنەوەی جامی جیهانیەوە

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەكات بە بۆنەی بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕەوە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە لێدانی یەكلاكەرەوە بە ئەنجامی 4-2.

لە دوای یاریەكە یانە شاهانەكە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پیرۆزباییان لە تانگۆ كرد بە بۆنەی بردنەوەی جامەكەوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویانە: ” پیرۆزبایی لە ئەرجەنتین و هەموو هاندەرەکانیان دەکەین بۆ بردنەوەی مۆندیالی 2022، هەروەها پیرۆزبایی لە یاریزانەکانمان دەکەین کە پلەی دووەمیان لەگەڵ فەرەنسا بەدەستهێنا”.

نازناوی ژمارە سێ بوو لە مێژووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتیندا لە دوای مۆندیالی 1978 و 1986

بابەتی زیاتر

Back to top button