یاریگا–
دیدیێ دێشامپ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بیر لەوە دەکاتەوە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکاتەوە.
کەناڵی RMC sportـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان، دەیەوێت بۆ یاری کۆتایی مۆندیال، ئۆلیڤەر جیرۆ هێرشبەری هەڵبژاردەکەی، لە پێکهاتەی سەرەکی دووربخاتەوە و، کلیان مباپێ لە شوێنی وەکو هێرشبەری ژمارە 9 یاری پێ بکات. لە بەرامبەردا مارکوس تۆرام لە باڵەکان بەشداری پێ بکات.
ئەم بیرکردنەوەی دێشامپ لە کاتێکدایە، یاری رابردوو بەرامبەر مەغریب، بەم شێوازە لە کۆتاییەکانی نیوەی دووەم یاریکرد و سەرکەوتوو بوون.