مۆندیال

زێدان داوایەكی فیدراسیۆنی فەرەنسا ڕەتدەکاتەوە

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی سەبارەت بە ئامادەبوونی لە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ شۆكێكی گەورەی بە فەڕەنسیەكان دا.

بەپێی زانیاریەكانی ” RMC Sport ” فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا بانگهێشتی زۆرێك لە یاریزانەكانی پێشووی هەڵبژاردەكەی كردووە بۆ ئامادەبوونیان لە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ لە یاریگای لۆسێل.

سەرچاوە فەڕەنسیەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە زێدان داواكەی یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسای ڕەتكردووەتەوە و ئامادەی یاریەكە نابێت.

لە ئێستا ڕاهێنەرەكەی پێشووی مێرینگی بە هیچ یانە و هەڵبژاردەیەكەوە نەبەستراوەتەوە و گرێبەستی نیە لەگەڵ هیچ شوێنێكدا و خەون بە ڕاهێنەرایەتیكردنی فەڕەنساوە دەبینێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button