ئینگلتەرا

تین هاگ: ڕۆناڵدۆ ناچار بوو مانچێستەر یۆنایتد جێبهێڵێت

یاریگا-

تین هاگی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی باس لە ڕۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەكەی دەكات.

مانچێستەر یۆنایتد بە ڕەزامەندی هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەكەیان، دوای ئەوەی دۆن لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا هێرشیكردە سەر ئیدارەی مانچێستەر یۆنایتد و ستافی تەكنیكی و ڕاهێنەری شەیتانە سورەكان.

تین هاگ لە چاوپێكەوتنێكیدا كە فابریزیۆ ڕۆمانۆ بەشێكی لە هەژماری تایبەتی خۆی داناوە دەڵێت: لە سەرەتاوە دەمویست ڕۆناڵدۆ بمێنێتەوە تا ئێستا، ئەو دەیویست بڕوات، بەڵام پێش چاوپێكەوتنەكە هەرگیز هیچی پێ نەوتم، ئەوە ئاشكرا بوو كە لە دوای چاوپێكەوتنەكە دەبێت بڕوات.

” لە هاویندا كریستیانۆ پێی ووتم كە دوای حەوت ڕۆژی دیكە بڕیاری خۆمت پێ دەڵێم، دواتر هاتەوە و ووتی كە دەیەوێت بمێنێتەوە، دواتر تا كاتی چاوپێكەوتنەكە من گوێم لە هیچ شتێك نەبووە”.

هەروەها ووتیشی: ئێمە چاوەڕوانی داهاتووین، داهاتوویەکی نوێمان دەوێت بۆ مانچێستەر یۆنایتد و کریستیانۆش نەیویستووە بەشێک بێت لەو داهاتووە، ئێمە بەردەوام دەبین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button