ئه‌مریکا

تیتی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی بەڕازیل ڕاگەیاند

یاریگا-

تیتی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەی ڕاگەیاند دوای كرانە دەرەوەیان لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی كرواتیا بوویەوە و یاریەكەش لە كاتی ئاسایی و زیادكراو بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون پاشان بە لێدانی یەكلاكەرەوە كرواتیا گەشتە قۆناغی پێش كۆتایی و سامباش ماڵئاواییان كرد.

لە دوای یاریەكە و لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا تیتی بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی هەڵبژاردەكەی كرد.

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا ڕاهێنەرەكەی پێشووی سامبا ووتی: بێگومان شكستەكەی بەرامبەر كرواتیا بە ئازار بوو، لێرەدا گەشتەكەم لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی كۆتایی هات.

چاوەڕوان دەكرێت لە بەیاننامەیەكدا هەڵبژاردەی بەڕازیل بە فەرمی ڕۆشتنی تیتی ڕابگەیەنێت و شوێنگرەوەشی دیاری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button