خوله‌کانی دیکە

مێسی: ڤان گال پێش یارییەکە بێ رێزی پێکردین

یاریگا
لیۆنێل مێسی، گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دوای بردنەوەیان بەرامبەر هۆڵەندا، بۆ چەند خولەکێک دەمەقاڵی لەگەڵ لویس ڤان گال راهێنەری هەڵبژاردەکە دروستبوو.

لیۆ دوای یارییەکە لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە دەمەقەلەکەی لەگەڵ راهێنەری هۆڵەندا کرد و گووتی “ پێش یارییەکە ڤان گال بە خراپە باسی ئێمەی کرد، ئەو زۆر بێ رێزی بەرامبەر ئێمە کرد، راهێنەرێک بەو هەموو ئەزمونە، پێویست ناکات بەم شێوەیە باس لە یاریزانانانی هەڵبژاردەیەکی دیکە بکات “.

لەلایەکی دیکەوە کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری بڵاویکردەوە، مێسی لە کاتی دەمەقالەکەی لەگەڵ ڤان گال پێگوتووە “ باشتروایە خۆت بێدەنگ بکەی، چونکە پێش یارییەکە زۆر قسەت کردووە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button