خوله‌کانی دیکە

سکالۆنی: مێسی باشترین یاریزانی مێژووە

یاریگا
لیۆنێل سکالۆنی، دوای یارییەکەی بەرامبەر هۆڵەندا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2022 ستایشی ئاستی لیۆنێل مێسی گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەی کرد.

راهێنەرەکەی تانگۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی گووتی “ لیۆ جارێکی دیکە ئەوەی سەلماند کە باشترین یاریزانی مێژووە، ئەو هەر کاتێک لە یاریگا بێت، هاوکارییەکی زۆری یاریزانەکانی کردووە. پێش ئەم یارییە لویس ڤان گال راهێنەری هۆڵەندا گووتی ئێمە لە کاتی بەرگریکردن 10 یاریزانین، چونکە مێسی بەرگری ناکات، بەڵام لەم یارییە وەڵامی ئەویشمان دایەوە “.

سکالۆنی لەبارەی یاری قۆناغی پێشکۆتاییش بەرامبەر کڕواتیا گوتی “ رێزمان بۆ رکابەرەکەمان هەیە، بەڵام دەمانەوێت خۆمان لە یاری کۆتایی ببینین “.

بابەتی زیاتر

Back to top button