مۆندیال

والكەر: لە یاریگادا فەرشی سوور بۆ ئیمباپێ ڕاناخەم

یاریگا-

كایل والكەر، یاریزانی باڵی ڕاستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیمباپێ دەكات.

وا بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئینگلتەرا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا بەرگریكارەكەی ئینگلیزەكان باس لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و كیلیان ئیمباپێی ئەستێرەی ئەو هەڵبژاردەیە دەكات.

والكەر دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئیمباپێ ووتی: یاریەكە ئینگلتەرا و ئیمباپێ نیە، ئینگلتەرایە بەرامبەر فەڕەنسا.

هەروەها ووتیشی: بە دڵنیاییەوە ڕێز لە ئیمباپێ دەگرین بەڵام فەرشی سووریشی بۆ ڕاناخەین لە یاریگادا تا گۆڵ تۆمار بكات، ئێمە تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار نەكات چوونكە ئەگەر بدڕێین ئەوا دەبێت بگەڕێینەوە ماڵەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: تێدەگەم بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەم پێویستە چی بکەم، بە قسەکردن ئاسانترە وەك لە ئەنجامدانی، بەڵام ئەمە ئینگلتەرایە و من شەڕ دەکەم بۆ ئەوەی بیوەستێنم، بە دڵنیاییەوە هیچ یاریزانێک بە تەنیا هەڵبژاردەیەك دروست ناکات، تۆپی پێ یارییەکی بە كۆمەڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button