ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

یان سۆمەر ئامانجی مانچێستەر یونایتدە

یاریگا
یان سۆمەر، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی سویسڕا و یانەی بورووسیا مونشن گلادباخی ئەڵمانی، بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی سویسڕا ئامانجی یەکەمی شەیتانە سوورەکانە، بەڵام زستانی داهاتوو ئەستەمە ئەم گواستنەوەیە ئەنجام بدرێت، بۆیە پێشبینی دەکرێت هاوینی داهاتوو ئەو گۆڵپارێزە ریزەکانی یانە ئەڵمانیەکە جێبێڵێت و، پەیوەندی بە یانەکەی شاری مانچێستەر بکات.

سکای بڵاویشی کردەوە سۆمەر چەندجارێک لەلایەن کارگێری یانەکەی داوای لێکراوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام داواکانی رەتکردووەتەوە.

Back to top button