ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

یان سۆمەر پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد

یاریگا
یان سۆمەر، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی سویسڕا، پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیاوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، دواجار لەگەڵ گۆڵپارێزە سویسڕیەکە گەیشتنە رێکەوتن، ناوبراو وەکو شوێنگرەوەی مانوێل نۆیەر پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کرد. ئەو گۆڵپارێزە بۆ ماوەی دوو وەرز و تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ باڤارییەکان واژۆ کرد.

نۆیەر بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، تاوەکو کۆتایی وەرز ناتوانێت یاری بکات، لە شوێنی ئەو سۆمەر پارێزگاری لە گۆڵی بایرن دەکات.

Back to top button