گرنگترینمۆندیال

کەی ئێف سی گاڵتە بە رۆناڵدۆ دەکات!

تویتێکی کۆمپانیای مریکشی برژاوی کەنتاکی ناسراو بە “کەی ئێف سی” کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و رۆناڵدۆش قوربانییەکەیە.

دوای ئەوەی دوێنێ هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە، رۆناڵدۆ پەیوەندی بە نەسڕی سعودییەوە دەکات بە موچەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری ساڵانە، لقی بەریتانیای کەی ئێف سی لە تویتەر نوسیوییەتی “یەدەگێکی باشە بۆ  ئەبوبەکار”.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڤینسنت ئەبوبەکار هێرشبەری سەرەکی ئەو یانەیە و هەڵبژاردەی کامیرۆنە، ناوبراو لە جامی جیهانی ئاستێکی بەرزی نیشاندا و لە سێ یاریدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکی دیکەشی دروست کرد. لە هەمان کاتدا رۆناڵدۆ تا ئێستا تەنها یەک گۆڵی بە لێدانی سزا تۆمارکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button