
بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە 5/12/2022 لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی عێڕاق یانەی هەولێر لە نێو یاریگای فرانسۆهەریری کاتژمێر 2:30 میوانداری یانەی نەفتی شاری بەغداد بکات.
هەولێر لە یاری ڕابردوو بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بە سەر یانەی دیوانیە تۆمار کرد بوو، یانەی نەفتیش بە 3 گۆڵ لەگەڵ یانەی نەفتی ناوەڕاست یەکسان بوو.
هەردوو یانەی هەولێر و نەفت لە مێژووی خۆیاندا لە (49) یاریدا رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە، کە ئامارەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
41 یاری فەرمی
13 بردنه‌وه بۆ هه‌ولێر
14 بردنه‌وه بۆ نه‌فت
14 یه‌كسان بوون
8 یاری دۆستانه
5 بردنه‌وه بۆ هه‌ولێر
2 بردنه‌وه بۆ نه‌فت
1 یه‌كسان بوون
كۆی گشتی (18 بردنه‌وه بۆ هه‌ولێر ، 16 بردنه‌وه بۆ نه‌فت ، 15 یه‌كسان بوون)
– یانه‌ی هه‌ولێر 61 گۆڵی له یانه‌ی نه‌فت كردووه
– یانه‌ی نه‌فت 57 گۆڵی له یانه‌ی هه‌ولێر كردووه
گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی هه‌ولێر له نه‌فت: 6-1 له خولی نایابی عێڕاق وه‌رزی 1999-2000 له یاریگای هه‌ولێر له رێكه‌وتی 25/10/1999.
گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی نه‌فت له هه‌ولێر: 6-0 له خولی نایابی عێڕاق وه‌رزی 1994-1995 له یاریگای یاریگای نه‌فت له رێكه‌وتی 9/3/1995.
یه‌كه‌م یاری نێوان هه‌ردوو یانه: دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1985 له ياریگای کەشافە لە بەغدا، لە میانەی یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی شیاندنەوەی یانە پلە دووەکانی عێڕاق بۆ وەرزی 1984-1985 کە تیایدا یانەی نەفت لە یارییەکی یەکلاکەرەوە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەولێری بردەوە و خۆی گەیاندە ریزی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق و یانەی هەولێریش بەهۆی ئەم دۆڕانەوە نەیتوانی سەرکەوێت بۆ ریزی یانە پلەیەکەکان.
دواهه‌مین یاری نێوان هه‌ردوو یانه: له رێكه‌وتی 2022/5/4 بوو له خولی نایابی عێڕاقی وەرزی 2021-2022 له یاریگای نەفت كه یارییەکە کۆتایی هات بە سەرکەوتنی یانەی نەفت بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر.