فه‌ڕه‌نساگرنگترینمۆندیال

ئێمباپێ ریکۆردێکی پێلێی شکاند

کایلیان ئێمباپێ بە تۆمارکردنی گۆڵێک بەرامبەر پۆڵەندا ژمارەیەکی پێوانەیی پێلێی گەوهەری بەڕازیلی شکاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ فەڕەنسا خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتی جامی جیهانی پاش شکستهێنان بە پۆڵەندا بە ئەنجامی ٢-٠. گۆڵی دووهەمیش ئەستێرەی ئەو وڵاتە ئێمباپێ تۆماریکرد.

بەو گۆڵە ئێمباپێ ، هەشتەم گۆڵی خۆی لە جامی جیهانییەکان تۆمارکرد و ژمارە پێوانەییەکەی پێلیی شکاند کە تاکە یاریزان بوو بتوانێت ٧ گۆڵ تۆماربکات بەر لەوەی  بگاتە تەمەنی ٢٤ ساڵ.

هەشت گۆڵەکەی ئێمباپێ لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا لە کاتێکدایە، رۆناڵدۆ تەنها هەشت گۆڵی هەیە لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا و مێسیش خاوەنی نۆ گۆڵە لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button