ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

نگۆلۆ کانتی پشتگوێ خراوە

یاریگا
نگۆلۆ کانتی، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکراوەتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، ناوەڕاستکارەکەی بلوز هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەکەی هیچ هەنگاوێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەهاوێشتووە، ئەمەش وایکردووە یاریزانەکە بیر لەوە بکاتەوە، ساڵی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

رۆمانۆ هۆکاری ئەو پشتگوێ خستنەوەی یانەی چێڵسی باس کردووە و نوسیویەتی، بلوز ئێستا زیاتر گرنگی بە یاریزانە لاوەکان دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button