ئه‌مریکا

لێدوانی پێلێ سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی

یاریگا-

پێلێ، ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی خۆی و دواین وردەكاریەكانی بڵاوكردەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستیەوە پێلێ ڕاوانەی نەخۆشخانەیەكی ساوپاولۆ كرا.

ئەفسانەكەی پێشووی سامبا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: هاوڕێیان دەمەوێت هەمووان ئارام بن و بە ئەرێنی بمێننەوە، من بەهێزم و ئومێدێكی زۆرم هەیە و وەك هەمیشە بەردەوامم لە چارەسەركردن، دەمەوێت سوپاسی تەواوی تیمی پزیشکی بکەم بۆ ئەو هەموو چاودێریەی لە دوایین کاتژمێرەکاندا وەرمگرتووە.

هەروەها نووسیویشیەتی: من هێندە باوەڕم بە خودا هەیە كە هەر پەیامێكی ئێوە لە هەر جێیەكی دونیاوە كە وەریدەگرم پڕ وزەم دەكات، بەردەوام دەبم لە سەیركردنی بەڕازیل لە یاریەكانی جامی جیهانی ، سوپاس بۆ هەمووتان بۆ هەموو شتێك.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button