مۆندیال

هاری كەین باس لە ئامادەنەبوونی محەمەد سەڵاح دەكات لە جامی جیهانیدا

یاریگا-

هاری كەین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی باس لە ئامادەنەبوونی محەمەد سەڵاحی میسری و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دەكات لە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

هەڵبژاردەی میسڕ سەركەوتوو نەبوو لە گەشتنیان بە یاریەكانی جامی جیهانی دوای ئەوەی لە یاری پاشكۆدا بەرامبەر سەنیگال تووشی شكست هاتن.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر سەنیگال هاری كەین سەبارەت بە ئامادەنەبوونی سەڵاح ووتی: بێگومان ناخۆشە، ڕكابەریەكی گەرمم هەیە لەگەڵ سەڵاح لە خولی ئینگلیزی لە ڕووی تۆماركردنی گۆڵەوە، بەداخەوە كە بەشداری پاڵەوانیەتیەكەی نەكرد.

بەردەوام بوو ووتی: سەڵاح یەكێكە لە یاریزانە پلە یەكەكانی جیهان، بێگومان حەزیدەكرد كە بەشداری جامی جیهانی بكات، بەو پەڕی خۆشحاڵیەوە لە ساڵانی داهاتوودا چاوەڕوانی ئەوم كە ڕووبەڕووی یەك ببینەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سەنیگال ڕووبەڕووی یەك ببنەوە لە میانەی یاریەكانی قۆناغی شانزەی جامی جیهانیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button