ئهوروپا
دیپای لە ژمارەیەكی ڤان پێرسی نزیك دەبێتەوە
یاریگا-
میمفیس دیپای، ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە تۆماركردنی ئەو گۆڵەی بەرامبەر ئەمریكا لە ژمارەیەكی پێوانەیی ڕۆبن ڤان پێرسی نزیك دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە قۆناغی شانزەی یاریەكانی جامی جیهانیدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەمریكا بوویەوە و یاریەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە و دیپای گۆڵی یەكەمی هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد.
بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بەو گۆڵەی دیپای كە تۆماریكرد پێش هۆنتیلاری ئەستێرەی پێشووی هەلبژاردەكە كەوت لە ڕیزبەندی گۆڵكارانی مێژووی هەڵبژاردەی هۆڵەندادا.
ڤان پێرسی پێشەنگی گۆڵكارانی هەڵبژاردەكەی گرتووە بە تۆماركردنی 50 گۆڵ و لە دوای ئەوە دیپای دێت بە 43 گۆڵ و پاشان هۆنتیلار بە 42 گۆڵ.