عێراقکوردستان

نەورۆز دۆڕا و دهۆکیش یەکسان بوو

لەگەڕی حەفتەمی خولی نایابی عێڕاق چەند یارییەک ئەنجامدرا و ئەمڕۆش کۆتا یارییەکانی ئەم گەڕە بەڕێوە دەچن.

دوێنێ ئێوارە یانەی دهۆک میوانداری یانەی جەویەی پێشەنگی یانەکانی  کرد و یاریەکەش بەبێ گۆڵ و بە یەکسان بوون کۆتایی هات، نەورۆز بۆ سێیەم یاریە لە سەر یەک تووشی شکست دەبێت و لەم گەڕەشدا بە ئەنجامی 3 _ 0 بە یانەی قاسم دۆڕا کە تیایدا یاریەکە لە یاریگای نەجەف بەڕێوە چوو.

ئەمڕۆش کۆتایی بە گەڕی حەفتەم دێت و زاخۆ لە نێو یاڕیگای خۆی ڕووبەرووی یانەی کەربەلا دەبێتەوە لە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارە، هەروەها یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە نێو یاریگای کەربەلای نێودەوڵەتی بەرامبەر یانەی دیوانیە یاری دەکات، یاریەکەش کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button