ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

خلێفی: ئێمباپێ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەمان هەیە

یاریگا
ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەنگۆی جیابونەوەی کلیان ئێمباپێ لە ریزەکانی یانەکەیان رەتدەکاتەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی، سەرۆکە قەتەرییەکەی شازادەکان دەڵێت “ کلیان گرێبەستەکەی لەگەڵ ئێمە نوێکردووەتەوە و، هەردوولامان لەگەڵ یەکتری دڵخۆشین، هەموو ئەو دەنگۆیانەش کە باس لە جیابونەوەی لە یانەکەمان دەکەن دوورن لە راستی “.

ئێمباپێ هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هات و، نزیکبوو لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی ریال مەدرید، بەڵام دواجار گرێبەستەکەی نوێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button