ئه‌مریکامۆندیال

کافو: ئەنشلۆتی هۆکاری ئاستە بەرزەکەی ڤینیسیوسە

بەرگریکاری مێژوویی هەڵبژاردەی بەڕازیل کافو ستایشی کارلۆ ئەنشلۆتی دەکات بۆ ئاستە بەرزەی ڤینیسیوس جونیۆرز لەگەڵ بەڕازیل و ریاڵ مەدرید پێشکەشی دەکات.

ڤینیسیوس لە دوو یاری سەرەتای جامی جیهانی بەڕازیلدا نیشانیدا کە وڵاتەکەی دەتوانێت پشتی پێببەستێت و پاش بردنەوەکەی ئەمڕۆی سامبا بەسەر سویسرا، کافو وتی ” تواناکانی ئەنشلۆتی لە پێگەیاندنی یاریزانی لاو سەرسوڕهێنەرە، ئەو نەک تەنها وای لە ڤینیسیوس کرد کە بە خۆی یاری بکات بەڵکو فێریشی کرد زیاتر بۆ تیمەکەی هەوڵ بدات”.

کافو بەر لە ٢٠ ساڵ لەلایەن ئەنشلۆتییەوە راهێنەرایەتی کراوە ئەوکاتەی یاریزانی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button